هی هەرێم راگیراوە

موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی عێراق هەمووی دابەشکرا

+964

ژووری هەواڵ

هێشتا مانگی پێنج ماویەتی کەچی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی عێراق هەمووی دابەشکرا.
وەزارەتی دارایی عێراق بە تەواوی موچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی عێراقی دابەشکرد، ئەوەی ماوە تەنیا خانەنشینان و موچەی چاودێری کۆمەڵایەتییە، ئەویش رۆژی شەممە دابەش دەکرێت،
بەڵام بەغدا تائێستا ئامادەنییە موچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بکات.

ئەمە لیستی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەیە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان:
– تەمویلکردنی مووچەی هەموو وەزارەتەکان: چوارشەممە 21.05.2025
– دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان: پێنجشەممە 22.05.2025
– دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە: یەکشەممە 25.05.2025
– دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و چاوێری کۆمەڵایەتی: یەکشەممە 01.06.2025

"بەغدا داهاتی بۆ ناڕوات لەسەر حەقە و بەڵام موچەبڕینی فەرمانبەرانی ناحەقە"