"سێ کەس دەستگیرکراون"

لە دەربەندیخان چەندین چەکی جۆراوجۆر دەستیان بەسەرداگیرا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە دەربەندیخان دەست بەسەر چەندین جۆر چەک و تەقەمەنیدا گیرا و سێ کەسیش دەستگیر کران.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “شەوی رابردوو ھێزەکانی پۆلیس لەناو ماڵێکدا لە دەربەندیخان، دەستیانگرتووە بەسەر بڕێکی زۆر لە چەکی جۆراوجۆر و تەقەمەنی و لەپەیوەندی بە رووداوەکەش سێ کەس دەستگیرکراون”.

بە قسەی سلێمان محەمەد، ئەو سێ کەسە کوردن و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن، تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە دەریاچەی دەربەندیخان حەوت راوچی دەستگیر کران

لە دەریاچەی دەربەندیخان حەوت راوچی دەستگیر کران