سەروو 64 دۆلارە

نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە

964+

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەهۆی ئەگەرى زیادکردنى خستنەڕووى نەوت لەلایەن وڵاتانى ئۆپیک پڵەس، رووی لە دابەزین کردووە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28.5.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 40 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.48 بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.49٪ بەرزبووەتەوە.

بۆ بڕیاردان لەسەر خستنەڕووى زیاترى قەبارەى نەوت بۆ بازاڕ، بڕیارە کۆتایى ئەم هەفتەیە ئۆپیک پڵەس کۆببێتەوە و ئەوەش نرخی نەوتی لە بازاڕی جیهانیدا ناجێگیر کردووە.

نرخى نەوت هەر لە بن 65 دۆلارە

نرخى نەوت هەر لە بن 65 دۆلارە

لە مانگى چوار سەروو 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

لە مانگى چوار سەروو 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە