لەلایەن عێراقەوە

لە مانگى چوار سەروو 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وریا فەتاح

مانگى نیسانى 2025، عێراق سەروو 100 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەى دەرەوە کردووە و داهاتەکەشى نزیکە لە 7 ملیار دۆلار.

بەپێى ئەو راگەیەندراوەى وەزارەتى نەوتى عێراق بڵاوى کردووەتەوە، مانگى 4ـى 2025، عێراق 100 ملیۆن و 953 هەزار و 282 بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە.

ئاشکراشى کردووە کە داهاتەکەى 6 ملیار و 738 ملیۆن  و 309 دۆلار بووە.

کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق 99 ملیۆن و 752 هەزار و 879 بەرمیل بووە.

هەناردەکردنی کێڵگەی گەیارە 900 هەزار و 584 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن 299 هەزارو 819 بەرمیل بووە.