"پێغەمبەریش وایکردووە"

مامۆستایەکی ئاینییە و بە قسەخۆش و دەم بەخەندە ناسراوە

دەشتی عارف ـ هەولێر

مامۆستایەکی ئایینی لە لایڤەکانیدا پرسیاری سەیر و دووبارەی لێ دەکرێت، ئەویش هیچ خۆی تێکنادات و بە گفتی خۆش وەڵامیان دەداتەوە، بۆیە بە مامۆستایەکی قسەخۆش و دەم بەخەندە ناسراوە.

مامۆستا عەبدوڵا سورچی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی بڕواداران لە هەولێر  بە 964ـی وت، “پێغەمبەرمان (د. خ) جاری وابووە بەگاڵتەوە وەڵامی هاوەڵانی داوەتەوە و وای کردووە پێبکەنن، ئەمەش سوننەتێکە و منیش لەسەر هەمان سونەت دەڕۆم”.

باسی لەوەشکرد، کۆمەڵگا پێویستی بەهەموو جۆرە مامۆستایەک هەیە، هەر لە مامۆستای جددی و توند هەتا مامۆستای قسە خۆش و دەم بەپێکەنین.

مامۆستا عەبدوڵا سورچی وتیشی، ئامانجی لە وەڵامدانەوەی پرسیاری هاوڵاتیان بە نوکتە و قسەی خۆش ئەوەیە کە، باشتر لە مەبەستەکەی تێبگەن و هاوکات دانیشتن و مەجلیسەکانی خۆشتر بکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری