دیمەنی یەکێک لە وێستگەکانی کارەبای سۆران ... وێنە؛ بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران.
شۆرتی کردووە
گڕگرتنی وێستگەیەک کارەبای بەشێکی سۆرانی بڕی
964+
ژووری هەواڵ
دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی 132 کەی ڤی، کارەبای ژمارەیەک لە گەڕەک و بەشێکی قەزاکانی ئیدارەی سۆران بڕی، چەند تیمێک سەرقاڵی چاککردنەوەی وێستگەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 27.5.2025، ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ـی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەبا، ئاگر لە وێستگەی 132 کەی ڤی کەوتەوە و کارەبای ژمارەیەک لە گەڕەک و قەزاکانی ئیدارکە بڕا.
لەدوای کارکردنی تیمەکانی چاککردنەوە، ئێستا کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ نزیکەی 80٪ـی ئەو ناوچانەی کارەبایان نەبوو، تەنیا گەڕەکەکانی بارزان، جوندیان و هەرێم ماون، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران وای وت.
“تیمەکانی چاککردنەوە هەتا کاتژمێر 5:00ـی بەیانی سەرقاڵی چاککردنەوە بوون، بەهۆی ماندوبونیان گەڕاونەتەوە ماڵەوە و دواتر دەستدەکەنەوە بە کاری چاککردنەوە”، ئەردەوان ئیبراهیم وای وت.