له ئێران (ئەعزەم)ـه و له ههڵهبجهش (چیا)یه
کچه ونبووێكی هەڵەبجە دوای 10 ساڵ هێشتا نازانێت ناوی راستهقینهى چییه
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
ئەعزەم، یەکێکە لەو کەسانەی کە لە 16.3.2026 وەک منداڵێكی دۆزراوەی هەڵەبجە و بە خوشکی یەکێک لە تاقانەکانی ئهو شاره ناسێندرا و پێیوترا کە ناوی “چیا تەیب”ە، بەڵام دواتر بە هۆی پشکنینێکەوە کە لە ئەمریکا بۆى کرا، دەرکەوت کە ئەو پشکنینە هەڵەیە و DNAـی ئەم دوو کەسە زۆر دوورن لە یەکتریهوە.
ئەمڕۆ لە رۆژی منداڵانی ونبوودا ئەعزەم عەلی بە 964ی وت، ئەگەرچی من هەم ناسنامە و هەم کۆدی ئاسایشم هەیە، بەڵام ئێستا ئەو کەیسەی کە یەکلایی دەکاتەوە من منداڵی هەڵەبجەم و خوشکی چرۆم، هێشتا لە دادگایە و بە هیوام بەم زووانە یەکلابکرێتەوە.
وتیشی، “بابەتی ئێمە موچە و پارە نییە، بەڵکو ئێمە بە شوێن ریشە و دڵگەرمیدا دەگەڕێین و دەمانەوێت وەک چۆن لە یادی کیمیاباراندا باوەشمان بۆ دەکرێتەوە بە هەمان شێوەش لە کاتی دیکەدا باوەشمان بۆ بکەنەوە”.
بە قسەی ئەعزەم، دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخست، کە کچی ئەو خێزانە نییە، هاوسەرەکەی لێی جیابووهتەوە و ئێستا هاوسەرەکەی و دوو کچەکەی لە ئێران دەژین و ئەمیش بە تەنیا لە کوردستانه و لە گوندی گوڵەخانە دەژیێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن