كه‌ركوک
ئاو چووه‌ته ناو چه‌ند ماڵێكه‌وه و زیانی پێگه‌یاندوون
کاروان ساڵحی-کەرکوک
بەهۆی بارانبارینەکەی شەوی رابردوو لە چەند شوێنێکی شاری کەرکوک ئاوێکی زۆر زیاد بووه، لە هەندێک گەڕەک زیانی بە ماڵان گەیاندووە و ئاو چووه‌ته ژووره‌وه، فەرمانگەی ئاوەڕۆی کەرکوکیش داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن پاشماوەکانیان فڕێ نەدەنە ناو مەنهۆڵەکان .
ئەندازیار عەدنان نورەدین لە فەرمانگەی ئاوەڕۆی کەرکوک بە 964ـی وت، مانگێک بەر لە ئێستا وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی زستان، پرۆگرامێکمان دانا و مه‌نهۆڵه‌كانمان پاکكرده‌وه، هەندێک شوێنمان دیاری کرد کە ساڵانە ئاو تێیدا بەرزدەبێتەوە و لافاو دروست دەبێت، وەک شۆراو و سەیادە و پەنجاعەلی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خانووی زیادەڕۆ له‌و شوێنانه دروست كراون.
وتیشی، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خانووە زیادەڕۆکان هەڵبگرین، یان ئاوه‌ڕۆی گەورەی بۆ دروست بکرێت، ئەمەش بودجەی پێویستە، ئێستاش ئاوی لە گەڕەکی رەحیماوە په‌نگی خواردووه‌ته‌وه.
موهه‌ندیس عه‌دنان داواکاره هاوڵاتیان هاوکاریان بن، ده‌شڵێت، مه‌نهۆڵه‌كانمان پاككردووه‌ته‌وه پڕی بووه له عه‌لاگه و ده‌به‌ی ئاو و شتی تر.
به‌پێی ئاماری كه‌شناسیی عێراق، له 24 سه‌عاتی رابردوو، جگه له هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ له كه‌ركوك زۆرترین باران باریوه و گه‌یشتووه‌ته 29.2 ملم و زۆرترینیشی له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه بووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا