بە درۆن لێیداوە
ئۆکرانیا لە کوشتنى پۆتن شکستى هێنا
964+
وریا فەتاح
هەفتەى رابردوو، ئۆکرانیا بە دۆرن هێرشى کردووەتە سەر هێلیکۆپتەرەکەى پۆتن، روسیا بە شکستخوارد و ئۆکرانیاش بە هەوڵێکى بوێرانە ناوى دەبات.
هەواڵەکە ئەوەیە، هەفتەى رابردوو ڤلادیمیر پووتن، سەرۆکی روسیا بە هێلیکۆپتەر سەردانى هەرێمى کۆرسکى کردووە، بەڵام ئۆکرانیا بە دۆرن لێیداوە.
سیستمى بەرگرى ئاسمانى رووسیا هەوڵەکەى شکستپێهێناوەو سەرۆک بەسەلامەت لێى دەرچووە.
رۆژنامەى دەیلى ئێکسپرێس بڵاوى کردووەتەوە، هەفتەى رابردوو ئۆکرانیا هەوڵیداوە بە تەقاندنەوەى کۆپتەرەکەى پۆتن لە ئەسمانەوە لەوکاتەى پۆتن بەسەردانێکى دەگمەن لە نزیک ناوچەیەکى جەنگ بووە.
رۆژنامەکە لە زارى بەرپرسانى ئۆکرانیاوە هەوڵەکەى بە بوێرانە وەسف کردووە، بەڵام فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی روسیا، بەشکستخواردوو باسى کردووە.
زیاتر دێت…