"بڕێکی زۆر خۆراک دەستیبەسەرد گیرا"

لە هەڵەبجە هەشت شوێن بەهۆی فرۆشتنی خواردنی خراپبوو سزادران

ژووری هەواڵ

تیمەکانی چاودێری تەندروستیی هەڵەبجە گەڕانێکیان بەناو بازاڕی پارێزگاکە ئەنجامداوە و هەشت شوێنکاریان دۆزیوەتەوە کە خۆراکی بەسەرچوو دەفرۆشن، لەسەر ئەوە سزادراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025، تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، بڕێکی زۆر خۆراکی بەسەرچوو و نایاسایی دەستی بەسەرداگیراو هەشت شوێنکاریش سزا دران.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان سەردانی زیاتر لە 30 شوێنکاریان کردوووە و پشکنینیان بۆ خواردنەکانیان کرد و رێنمایی تەندروستیان پێدان.

“بەهۆی سەرپێچی ڕێنماییەکانی کارکردن پێنج شوێنکار سزای غەرامەیان ئاڕاستە کراو سێ شوێنکاریش سزای ئاگادار کردنەوەیان پێدرا”، تەندروستی هەڵەبجە وا دەڵێت.