دیمەنێكی شەوی رابردووى زێی بچووک له‌سنوورى ته‌قته‌ق ... وێنه: ئەندام ئەحمهد
رۆژێكی خایاند و ئه‌مڕۆ به‌ردرایه‌وه
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دوكان خه‌ریك بوو ته‌قته‌ق وشک بكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه ئاوى به‌نداوى دوكان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى به‌نداوه‌كه‌وه گیرابووه‌وه كه‌مترین رێژه‌ى ئاو به زێى بچو‌وكدا ده‌ڕۆیشت، كشتو‌كاڵى ته‌قته‌قیش ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ به‌ردراوه‌ته‌وه و هیچ زیانێكی به كشتوكاڵ و سامانى ماسی نه‌گه‌یاندووه.
ساڵانه به‌نداوى دوكان بۆ مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ى و كاركردن له به‌نداوه‌كه، ئاوه‌كه‌ى ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام گرتنه‌وه‌ى ئه‌مساڵ ته‌نیا یه‌ك رۆژى خایاند.
سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى قه‌زاى ته‌قته‌ق كه ئاوه‌كه له رێگه‌ى زێی بچووكه‌وه به‌ناو قه‌زاكه‌یاندا ده‌ڕوات، به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ ئاوه‌كه به‌ردراوه‌ته‌وه و وه‌ک زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه، به مه‌به‌ستى كاركردن له به‌نداوه‌كه ماوه‌ى یه‌ك رۆژ ئاوه‌كه‌یان گرتبووه‌وه.
وتیشی، “له ماوه‌ى ئه‌م رۆژه‌دا به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كه هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك به‌ر كه‌رتى كشتوكاڵ و سامانى ماسی له سنوورى قه‌زاكه‌مان نه‌كه‌وتووه”.
سه‌باره‌ت به هۆكارى گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ش 964 چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندی به كۆچه‌ر جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.