دیمەنێکی گەشتیاران لەسەر ئاوی دوکان ... وێنە؛ گەشتوگوزاری دوکان.
ره‌شنووسێكیان له‌به‌رده‌سته‌و كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار ده‌یه‌وێت بنکە گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێم هێمن و ئارام بكاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار له‌سه‌ر ره‌شنووسێك ده‌كات بۆ پاراستنى هێمنى و ئارامی له بنکە گه‌شتیارییه‌كاندا، وته‌بێژى ده‌سته‌ش ده‌ڵێت، رێكخستنه‌وه بۆ شوێنه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگی بێزاركه‌ریان نه‌مێنێت.
رەشنووسه‌كه به‌ناوى (مەرج و پابەندییەکان بۆ رێکخستنی توندیی دەنگ لە بنکە گەشتیارییەکان)ـه.
دڵنیایی جۆری دەستەی گەشتوگوزار سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى بۆ ئه‌م ره‌شنووسه كرد‌و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی گەشتوگوزار، دەستەی ژینگە، سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکان، نوێنەری کەرتی تایبەت و ژمارەیەک بەڕێوەبەری دەستەی گەشتوگوزاریش به‌شدار بوون.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌ستى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به 964ـى راگه‌یاند، کۆبوونەوەی تایبەتیان له‌سه‌ر ئه‌م رەشنووسه كردووه و هیچشتاش ماوه بگه‌نه ده‌ره‌نجامێك كه به‌شێوه‌ى كردارى چی بۆ بنكه گه‌شتیارییه‌كان بكرێت.
وتیشی “ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستان بۆمان روونبووه‌ته‌وه كه به‌ه‌شێك له بنكه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان وه‌كو پێویست پابه‌ندی ئه‌وه نین كه هێمنى و ئارامی بۆ گه‌شتیاران دابین بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى دیكه له‌سه‌ر ئه‌م ره‌شنووسه ئه‌نجام بده‌ن و زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ى پێویست بخه‌نه‌ڕوو.