لە سنووری سۆران
رێگایەکی نوێ چاڵێکی لێ دروستبووە و مەترسی هەیە
+964
ئاکام غەفور – سۆران
لەسەر رێگای گوندەکانی ناوڕۆین و هەسنان و بێشە و کوێستانەکانی حەسەن بەگ، لە نزیکی گوندی ناوڕۆین، رێگاکە داڕماوە شۆفێر ئاگادار نەبێت دەکەوێتە ناوی.
هەرچەندە چاڵەکە لەسەر قیرەکە بچوک دیارە، بەڵام لە ژێرەوە چاڵێکی گەورەیە و زیاتر لە مەتر و نیوێک قوڵ و پان دەبێت.
گوندنشینان هەر خۆیان چەند بەردێکی گەورەیان لە دەوری چاڵەکە داناوە بۆ ئەوەی شۆفێران تووشی کارەسات نەبن و رەسوڵ جەلال، یەکێکە لە دانیشتوانی ئەو گوندانە و بۆ 964 دەڵێت، دوو رۆژە هەستمان بە دروست بوونی ئەو چاڵە کردووە، چەند ساڵێکی کەمە ئەو رێگایە دروست کراوە بەڵام بەهۆی نزمی کوالێتی کارەکان بەم شێوەیە تێکچووە.
لەسەر ئەو بابەتە، خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی سۆران بە 964ـی وت، ئەمڕۆ تیمەکانی ئێمە سەردانی ئەو رێگایان کردووە، چاڵەکە مەترسیدارە بۆ شۆفێران، لە دوو رۆژی داهاتوو پێویستە قیرەکە هەڵبگرین و ژێرەوەی پڕ بکرێتەوە دووبارە قیرتاو بکرێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی