پڕۆژەکان خراونەتەڕوو

بە بەشداریی 300 کۆمپانیا؛ حەوتەمین پێشانگای خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بە مەبەستی خستنەڕووی نوێترین پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و رەخساندنی دەرفەت بۆ هاوڵاتیان، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە لە شاری هەولێر بە بەشداریی دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی کرایەوە.
هۆرا سامان، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە لە لێدوانێکدا بە 964ـى راگەیاند، ئەمساڵ پێشانگاکەیان فراوانترە و بە بەشداریی 300 کۆمپانیا کە لە 12 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون، دەرگای خۆی بەڕووی هاوڵاتیاندا کردووەتەوە.
روونیشى کردەوە لەو 300 کۆمپانیانیایە 250یان ناوخۆین و چەندین ئۆفەر و پڕۆژەی جیاواز خراونەتەڕوو کە نرخی موڵکەکان تێیاندا بەپێی مەتر و قەبارەی یەکەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.

داوای لە هاوڵاتیان کرد سەردانی پێشانگاکە بکەن، تاوەکو لە نزیکەوە ئاشنای پڕۆژەکان ببن و سوودمەند بن لەو ئۆفەرانەی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە پێشکەش دەکرێن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح