نۆبەرەی تاکسییە نوێیەکە لە سلێمانی

شۆفێرەکە: ئەمە هەم بۆ خۆم باشە هەم بۆ سەرنشینەکان

964+
دیلان محەمەدجەزا

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ یەکەم تاکسییان بەپێی رێنماییە نوێیەکەی وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردووە، پەیامنێری 964 شۆفێرەکەی بینی و پرسیاری وەزعی مامەڵەکان و سەیارە تازەکەی لێکرد.
موشیر عەبدولسەلام پێشتر تاکسییەکی مۆدێل 2013ی پێبووە، چووە ئەم ئۆتۆمبێلە تازەیەکی کڕیوەو کردوویەتی بەتاکسی، بەپێی رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ هەر شۆفێری تاکسییەک دەتوانێت بچێت ئۆتۆمبێلە کۆنەکەی بباتەوەو رەقەمەکەی وەربگرێت و بیخاتە سەر تاکسییەکی نوێ، بۆ ئۆتۆمبێلە کۆنەکەش ژمارەیەکی تایبەتی دەدەنێ و رەنگەکەی لە تاکسییەوە دەکات بە رەنگی ئاسایی.
شۆفێری ئەم تاکسییە نوێیە دەڵێت ئەمڕۆ چووەتە هاتوچۆو هەموو مامەڵەکانی تەواو کردووە، بەهەموو ئیشەکە 310 هەزار دینارم خەرجکردووە.
ئەم تاکسییە نوێیە هایبریدە، نیوەی کارەبایی و نیوەی بەنزین، موشیر عەبدولسەلام دەڵێت: ”بۆ 24 کیلۆمەتر یەک لیتر بەنزین سەرف دەبێت، هەم بۆ خۆم و هەم بۆ سەرنشین باشە”.

یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبرید لە سلێمانی کرا بە تاکسی

یەکەم ئۆتۆمبێلی هایبرید لە سلێمانی کرا بە تاکسی