هاتوچۆی هەولێر ئاگادار بکرێتەوە مشوورتان دەخوا

لەکاتی گەشت و سەیران ئۆتۆمبێلەکەت بخەیتەسەر خۆڵەکە سزا دەدرێت

شۆڕش قادری

ئیدی ئەوە نەما لەکاتی گەشت و سەیران هاوڵاتیان ئیزعاج بکەیت و بۆ ئەوەی زوو بڕۆیت و زوو بگەڕێیتەوە، بە قەراخی جادە و لەسەر خۆڵەکە، ئۆتۆمبێلەکەت باژۆی، وێنە و ڤیدیۆت دەنێردرێ بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر و سزا دەدرێیت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران دەڵێت، “لەکاتی گەشتکردنیان بۆ ناوچە گەشتیاریەکان ئارامیان هەبێت و پابەندی یاسا و رێنمایەکانی هاتوچۆبن، پابەندبن بەلێخوڕین لەسەر رێگای قیرتاوکراو و بەهیچ شێوەیەک لەسەر شۆڵدەری رێگاکان نەڕۆن، بۆئەوەی نەبنە هۆکاری بێزارکردنی گەشتیارانی تر و توشی سزای پێبژاردن نەبن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگای واتس ئاپ و ڤایبەری ئەم ژمارەیە (07506009545) وێنە و ڤیدیۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بۆ بنێرن کە پابەندی ئەو رێنماییە نابن، بۆ ئەوەی هەڵسن بەئەنجامدانی رێکاری یاسایی بەرامبەریان.