لەناو ماڵ و زەوییە کشتوکاڵییەکان دەبیندرێن
مار گوندنشینانی دەڤەری پشدەری هەراسان کردووە
964+
محەمەد عەلی – راپەڕین
هێشتا سەرەتای وەرزی گەرمایە، مار گوندنشینانی دەڤەری پشدەری هەراسان کردووە و ئەمساڵ تاوەکو ئێستا پێنج کەس مار پێوەیداوە.
بهپێی ئهو زانیاریانهى كه سۆران ئهحمهد مامۆستای بهشی زیندهورهزانى له زانكۆى سلێمانى له فهیسبووكهكهى بڵاویكردووهتهوه، لهناو سروشتى كوردستاندا نزیكهى 40 جۆر مار ههن و بهشێكی كهمیان ژههراوین.
دهڵێت “کوردستان دەوڵەمەندە لە رووی جۆراوجۆری خشۆکەکانەوە و چەندین خشۆکی تایبەت بە کوردستان و شاخەکانی زاگرۆس هەن سەرجەم ئەو مارمێلکانەی لە کوردستانن ژەهراوی نین، لە مارەکانیش کەمتر لە پێنجیان ژەهریان هەیە لە کۆی نزیکەی 40 جۆر”.
بهقسهى ئهو مامۆستایهى زانكۆ، مەترسیدارترین مارى كوردستان کوڵە کوێرەیە کە لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ کۆبرای رەشی بیابان کە لە ناوچەکانی گەرمیان و دەشتی هەولێر و کۆیە هەیە و شەوگەڕن و حاڵەتی پێوەدانیان زۆر دەگمەنە.
بابکر وەتمان، جوتیارێکی گوندی سەیدئەحمەدانە بە 964ـی وت، “ئەمساڵ مار زۆرە و چەند رۆژ پێش لەکاتی کار کردن لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکەم مار پێوەیدام، تا ئێستاش تەندروستیم بەتەواوەتی باش نەبووە”.
هاوکات ئەحمەد قادر گوندنشینێکی دیکەی پشدەر وتی، “تا ئێستا زیاتر لە شەش ماری کوشتووە و تادێت ژمارەیان زۆرتر دەبێت، چونکە ساڵانی رابردوو حکومەت دەرمانی دەڕشاند و ئەمساڵ ئەو کارە نەکراوە”.
سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە حاجی رەسوڵ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پشدەر، ئەو وتی، “رشاندنی دەرمانی دووپشک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، دەبێت جوتیاران خۆیان لە بازاڕ دەرمان بکڕن و لە زەوییەکانیان دوریان بخەنەوە، پێویستە جوتیاران ئاگاداری خۆیان بن لەناو کێڵگە و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان تا ئەو کاتەی وەرزی گەرما تەواو دەبێت”.
هاوکات ئازاد ئەحمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ ئاشکرایکرد، ئەمساڵ پێنج حاڵەتی پێوەدانی مار هەبووە، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
