زاخۆ

شیری وشکیان دەکردە ماست و بە ماستی مەڕ دەیانفرۆشت و سزادران

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لیژنەی قایمقامیەتی زاخۆ دوو کارگەی ماستیان داخست، کە یەکێکیان شیری وشکی ناو کیسەی دەکردەە ماست و بە ماستی مەڕ لەناو بازاڕدا دەیفروشت، ئەوی دیکەشیان زۆر پیس بووە، بۆیە دایانخستن و سزایاندان.

بڕی ئەو ماستەی دەستیبەسەردا گیراوە، زیاترە لە 500 کیلۆ و هەمووی لەناو دەبرێت، کارگەکانیش لەلایەن لیژنەکە داخران و غەرامەش دەکرێن.

وەڵات هەجەر، سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕ لە زاخۆ بە 964 وت، یەکێک لەو کارگانە بەهۆی پیسیی شوێنەکە داخرا و ئەوی دیکە بەهۆی ساختەکاری لە جۆری شیر، سزای ماددیی دەدرێن و نابێت کارگەکانیش بکەنەوە تا رێنماییەکان جێبەجێ دەکەن.

لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ، کە پێکدێن لە نوێنەرانی ئاسایش و تەندروستی و قایمقامیەت، بەردەوام چاودێریی بازاڕ و کلینیکە تەندروستییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی هیچ ساختەکاری و کەمتەرخەمی لە کار و کاڵاکانیان نەکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا