سەرۆکی عەشیرەتی ھەرکی دەڵێت هەوڵی رفاندنی دراوە
964+
دیلان محەمەد
جەوھەر ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی هەرکی دەڵێت، شەوی پێنجشەممەی رابردوو لە تورکیاوە گەڕاوەتەوە بەغدا و هەوڵی رفاندنی دراوە.
ئەو سەرۆک عەشیرەتە دەڵێت، دەزانێت چ لایەنێک هەوڵی رفاندنەکەی داوە.
جەوهەر ئاغا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی، ئەمڕۆ سێشەممە لە سلێمانی ئەو قسانەی کرد.
“لە فڕۆکەخانەی بەغداد پاسپۆرتی خۆم پێدان ھیچ بابەتێکی لەسەر نەبوو، دواتر چوومە ھۆتێل، چەند کەسێک هاتنە ھۆتێلەکە و بەناوی کارمەندی حکومەت وتیان داوایەکت لەسەرە کە تایبەتە بە مادەکانی کوشتن لە یاسادا”، لە کۆنفرانسەکەدا وای وت.
بە قسەی جەوهەر ئاغا ئەو کەسانە درۆیان کردووە و بە مەبەستی رفاندن و زیانگەیاندن پێی سەردانیان کردووە، ئەوەش ناشارێتەوە کە دەزانێت “کێ و چ لایەنێک ئەو کەسانەی ناردووە”.
تۆڕی 964 تێگەیشت لەوەی، ژمارەیەکی بەرچاو لە خزم و کەسوکاری ئەو ئاغایە لە عەشیرەتی هەرکی هاتوونەتە سلێمانی بۆ پشتگیریکردن لێی.
پێداچوونەوە: هێمن بەکر