دوای ئەوەی 964 گلەیی و گازندەی هاوڵاتیانی گەیاند

هێمای هاتوچۆ و فلاشەر بۆ تاسەکانی گەڕەکی مامۆستایانی سلێمانی دانرا

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای بەدواداچوونێکی 964، بەشی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی، هێمای هاتوچۆ و فلاشەری بۆ تاسەکانی گەڕەکی مامۆستایان دانا.

مانگێک دەبوو شارەوانی سلێمانی لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی مامۆستایان دوو تاسەی لە هەردوو سایدەکە بەبێ هیچ هێمایەکی ئاگادارکردنەوە دروستکردبوو، دوای ئەوەی هەندێک ڤیدیۆی هاوڵاتیان بەدەست 964 گەیشت کە لە شەواندا تاسەکان نابینرێن و کتوپڕ سەیارەکانیان زرمەیان لێ هەڵدەستێ، دوێنێ پەیامنێری 964 چووە شوێنەکە و گلەیی و گازندەی هاوڵاتیانی گەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.10.2026 بەشی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی تیمێکی ناردووەتە ئەو شوێنە کە نزیکە لە مزگەوتی قازی محەمەد، هێمای ئاگادارکردنەوە و فلاشەری لە دووری چەند مەترێک داناوە و ئیدی بە رۆژ و شەو شۆفێران لە دوورەوە تاسەکان دەبینن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری