كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و عه‌لی زه‌یدی له به‌غدا
ئه‌مڕۆ له به‌غدا بوون
ئه‌مریكا له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و عه‌لی زه‌یدی چی ده‌ڵێت؟
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تۆم باراک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، ئه‌مریكا له ته‌ک هه‌ردوولایان وه‌ستاوه.
تۆم باراک له پۆستێكدا له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، “گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان بەغدا و هەولێر باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە مشتومڕاوییەکان، له‌وانه هەناردەکردنی نەوت، موچە، داهات”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، ئەمڕۆ عه‌لی زەیدی سەرۆکوه‌زیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم سەرکردایەتییەیان نمایش کرد، ئەمریکاش لەگەڵ هەردوولا وەستاوە لە کاتێکدا کاردەکەن بۆ بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو و ئاوەدان و سەروەر.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 9.11.2026 سه‌رۆكوه‌زیران كوردستان مه‌سرور بارزانی له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌لی فالح زه‌یدی كۆبوونه‌وه، له باره‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی وه‌ك بودجه، موچه، یاسای نه‌وت و غاز، زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ده‌روازه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه گفتوگۆیان كرد.