شارەوانی كەركوك بۆ 964

رێگەی كەركوك هەولێر نۆژەندەكرێتەوە

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی بودجەيان بۆ تەرخانكرا و لە چوارچێوەی پلانەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکان و ئاسانکاریکردنی هاتوچۆ لە ناوچە گرنگەکانى شاری كەركوك کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە لە شەقامی چوونە ژوورەوەی هەولێر، لە بەشی نزیک کۆلێژی کشتوکاڵ و وێستگەی هانا دەستیپێکرد.

عەندنان رەشید بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی پارێزگای كەركوك قسەی لەسەر پڕۆژەكە بۆ 964 كرد و دەڵێت، “نۆژەنكردنەوەی رێگەی هەولێر قۆناغی یەكەمە و پردی عەرەفە و جادەی حەولی و ئەو شوێنانەی كە زیانیان بەركەوتووە و رۆچوونە دەگرێتەوە و لە قۆناغی دووەمیش چەندین شوێنی تر دەگرێتەوە بەپێی ئەو خشتەیەی بەشی پڕۆژەكان ئامادەی كردووە كە پێویستیان بە چاكردنەوە و نۆژەنكردنەوە هەیە”.

“کارەکان بریتین لە چارەسەرکردنی چاڵەکان، رشتن و پاککردنەوەی شەقامەکان وەک ئامادەکارییەک بۆ قیرتاوکردن و داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لە ماوەی کارکردندا هاوکاری تیمە مەیدانیەکان بکەن و پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن” عەندنان رەشید واي وت.