بەنزینەکەیان لە پشکنین دەرنەچووە
لە ناو کۆیە دوو بەنزینخانە دوای سزای دارایی داخران
964+
فەرهاد حەسەن
قائمقامیەتى قەزای كۆیە سزادانی دوو بەنزینخانە راگەیاند، هۆکارەکەش دەرنەچوونی نموونەی بەنزینەکەیان بووە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەت بۆ بەنزینخانەکانەکانی سنورەکە بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنمایی و بڕیارەکان، لیژنە پشت بەستوو بە یاسا و رێنماییەکان و بەهۆی دەرنەچوونی نمونەی بەنزینەکەیان بڕیاردرا بە سزادانی دوو بەنزینخانانە.
سزادانی بەنزینخانەی سەردەم لە ناو شاری کۆیە، بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار و داخستنی بۆ ماوەی چوار رۆژ ، هەروەها سزادانی بەنزینخانەی هاوڕێ لە ناو شاری کۆیە، بە بڕی 500 هەزار دینار و داخستنی تاوەکو گۆڕینی تەواوی بەنزینەکەی.