کەشتی کردە ئامانج

ئۆکرانیا دەستی وەشاند و ئێرانی هێنایە قسە

هەژان هادی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی هێرشەکەی ئۆکرانیای بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی ئێرانی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشەوە دەریاوانێکمان کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

تاران کیێڤی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیەوێت جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا فراوانتر بکات و وتیشی: هێرشەکە پێچەوانەی بەندەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئەمڕۆ ڤلادیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا لە دەریای قەزوین هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی جەنگی رووسیا و چەند کەشتییەکی دیکە کە چەک و تەقەمەنیی ئێرانییان دەگواستەوە.