بڕیاری پارێزگارە

بەربەستە کۆنکرێتەکانی گەڕەکی کوردستانی کەرکوک لادەبرێن

964+
ئەحمەد مستەفا

پارێزگاری کەرکوک لە رێگەی لیژنەیەکەوە، بڕیاروکەی خۆی بۆ لادانی بەربەرستە کۆنکرێتییەکانی گەڕەکی کوردستان “فەیلەق”ی کەرکوک جێبەجێ دەکات.

چەند ساڵێکە ئەو بەربەستانە، بەهۆکاری ئەمنی دانراون، گەڕەکی کوردستان “فەیلەق” یەكێكە لەو گەڕەکانەی شاری کەرکوک کە لە دوای روخانی رژێمی بەعسەوە دروست بووە و دانیشتووانەکەی کوردن.

پارێزگای شارەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 2.11.2024 نوسیوویەتی، ئەندازیار قاسم ئیبراهیم، یاریدەدەری هونەری پارێزگاری کەرکوک و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک لیوا روكن عەبدولڕەزاق نعێمی سەردانی دەروازەی گەڕەكی کوردستان (فەیلەق)یان كردووە.

ئەوەش، بە مەبەستی دانانی میکانیزم بۆ هەڵگرتنی بەربەستە کۆنکرێتییەكان بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە باشتر كردنی رێگەکە و خزمەتکردنی هاوڵاتیان، هەروەها لە سەردانەکەدا پێداچوونەوە كراوە، بە چارەسەرە پێویستەکان بۆ کردنەوەی رێگەکە.

ئەم بڕیارە دوای تەنیا یەک رۆژ دێت، لەسەردانی رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بۆ گەڕەكی كوردستان (فەیلەق)ی کەرکوک، کە لە فەیسبووکی خۆی نوسوویەتی، ئامانجی سەردانەیەکەی بەمەبەستی گەیاندنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بووە بە دانیشتووانەكەی.
سەردانی لیژنە کارگێڕیی و ئەمنییەکەی پارێزگای کەرکوک: