کۆپتەرەکەیان تێکشکا

ساڵێک بەسەر گیانلەدەستدانى ئیبراهیم رەئیسيدا تێپەڕى

964+

وریا فەتاح

ساڵێک لەمەوبەر سەرۆک کۆمارى پێشووى ئێران و هەشت کەس لە یاوەرانى لە رووداوى تێکشکانى فڕۆکە، گیانیان لەدەست دا.

بەیانى رۆژى 20.5.2024 دواى نزیکەى 20 کاتژمێر لە گەڕانى چڕ بەدواى کۆپتەرە تێکشکاوەکەیان لە سنوورى تەبرێز، تەرمى ئیبراهیم رەئیسى و هاوڕێیانى دۆزرانەوە کە رۆژێک پێشتر گیانیان لەدەستدابوو.

لەناو کۆپتەرە تێکشکاوەکەدا 9 کەس گیانیان لە دەستدابوو کە پێکهاتبوون لە ئیبراهیم رەئیسى سەرۆککۆماری ئێران و وەزیری دەرەوە و پارێزگاری ئازربایجانی رۆژهەڵات و ئیمامی تەبرێز لەگەڵ تیمی پاسەوان و فڕۆکەوان.

ئیبراهیم رەئیسى، لە 14ـى کانوونى دووەمى 1960 لە دایکبووە و لە 19 لەسەر 20ـى 5ـى 2024 لە رووداوى تێکشکانى کۆپتەرەکەیان، گیانى لەدەست دا.

لە کۆرۆنادا هات و بە کۆپتەر کۆتایى هات

لە کۆرۆنادا هات و بە کۆپتەر کۆتایى هات

دووەم راپۆرتى تێکشانى هەلیکۆپتەرەکەى رەئیسى بڵاوکرای...

دووەم راپۆرتى تێکشانى هەلیکۆپتەرەکەى رەئیسى بڵاوکرایەوە