847 خێزانن
كاروانی حه‌وته‌می ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رێ كانی
نووسینگه‌ی رۆژئاوا
لیژنەی ئاوارەکانی سه‌رێ کانی، رایگه‌یاند رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو حەوتەمین کاروانی گەڕانەوەی ئاواره‌كان به‌ڕێده‌كه‌ون.
لیژنەی ئاوارەکانی به 964یان راگه‌یاند، كاره‌كه لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانه بۆ ئاسانکاریی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە رەسەنەکان خۆیان.
کاروانەکە نزیکەی 847 خێزانی ئاوارە لەخۆدەگرێت کە بڕیارە دوای ساڵانێک لە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئەو ئازارە مرۆییانەی کە لە کەمپەکانی ئاوارەبوون و پەناگە بەرگەییان گرتووە، بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە سەرێ کانییە و ناوچە گوندنشینەکانی ده‌وروبه‌ری.
لیژنه‌كه
لیژنەی ئاوارەکانی سه‌رێ كانی (راس العین)، دووپاتی دەکاتەوە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان مافێکی بنەڕەتی و رەوایە کە پێویستی بە دابینکردنی گەرەنتی و پاراستنی پێویست ئەمنی و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەت و خۆبەخشانە، هه‌روه‌ها کارکردن بۆ لابردنی ئاستەنگەکان هه‌یه، کە رێگری لە گەڕانەوەی هەموو ئاوارەکان دەکات بۆ ماڵ و موڵکەکانیان.
پێشتریش له ماوه‌ی رابردوو شه‌ش وه‌جبه‌ی دیكه‌ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵ و زه‌وییه‌كانی خۆیان.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا