گەنم و جۆچاندن دەستیپێکرد

لە باڵەکایەتی باران بەدڵی جوتیاران باریوە و پەڵەی داوە

ئاکام غەفوور – باڵەکایەتی

لە باڵەکایەتی باران بەدڵی جوتیاران باریوە، بۆیە کتری و قۆرییەکانیان بن باوەشێ دا و بۆ گەنم و جۆچاندن چوونەوە ناو زەوییەکانیان.

مام عەبدوڵا حاجی جوتیارێکی بەئەزموونی باڵەکایەتییە، لە ناو زەوییەکەی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “ليرە پەڵەی داوە، بەوەدا دەزانم، زەوییەکەم زیاتر لە دوو بست قوڵ کردووە، ژێرەکەی ئاوی پێگەیشتووە و تەڕە، هەربۆیە کاتەکەی گونجاوە بۆ چاندنی گەنم و جۆ”.

بەقسەی مام عەبدوڵا، لە باڵەکایەتی و ناوچە کوێستانییەکان زوو پەڵە دەدات و فەرقی هەیە لەگەڵ ناوچەکانی دیکە، لەبەر ئەوەی جەوەکەی ساردە و شەوان شێ و رتوبەت هەیە، هەر بە بارانێکی کەم پەڵە دەدات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری