"جامی ئۆتۆمبێلی شاخەوانیان شکاندووە و پارەکانیان بردووە"

پۆلیسی سلێمانی دزەکانی بناری گۆیژەی دەستگیر کرد

964+

شۆڕش قادری

پۆلیسی سلێمانی دزەکانی بناری گۆیژەی دەستگیر کرد کە جامی ئۆتۆمبێلی شاخەوانیان دەشکاند و پارەکانیان بەتاڵان دەبرد.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکەوە سکاڵا تۆمار کرا سەبارەت بەوەی کە بۆ شاخەوانی چوونەتە شاخی گۆیژە، ئۆتۆمبێلەکانیان لەبناری شاخەکە راگرتووە، بەڵام کاتێک گەڕاونەتەوە، بینیویانە جامی ئۆتۆمبێلەکانیان شکێنراوە و پارەی ناو ئۆتۆمبێلەکانیان براوە”.

وتیشی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، سێ کەسیان دەستگیرکردووە و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە جامی حەوت ئۆتۆمبێلیان شکاندووە و پارەیان لەناو ئوتۆمبێلەکان دزیوە.

“ئەو سێ کەسە کوردن و خەڵکی سلێمانین”، سەرکەوت ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ر، ر، غ – س، ه، ع – د، ب، ع) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە سلێمانی پیکابێکیان دزی و لە رانیە دەستگیر کران

لە سلێمانی پیکابێکیان دزی و لە رانیە دەستگیر کران

لە ناو خانەنشینی سلێمانی دزی کردبوو دەستگیر کرا

لە ناو خانەنشینی سلێمانی دزی کردبوو دەستگیر کرا