لە قۆناغی هێڵکاریدان

بەرزەپردەکانی دەروازەی سۆران بەمنزیکانە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێنەوە

964+

شۆڕش قادری

پڕۆژەی رێگا و بەرزەپردەکانی دەروازەی سۆران کە بەشێوەیەکی مۆدێرن و جوان دروستکراون، گەیشتە قۆناغی هێڵکاری و بەمزووانە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

هەژار حەکیم بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە 964ـی وت، “کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگا و دروستکردنی دوو بەرزەپرد لە دەروازەی سۆران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و هێڵکاری تێدادەکرێت”.

“بەرزەپردی یەکەم 154 مەتر درێژە، بەرزییەکەی 15 مەترە و 11 مەتر پانە، پردی دووەمیش 57 مەتر درێژە، بەبەرزی هەشت مەتر و پانی 11 مەتر”، هەژار حەکیم وای وت.

باسی لەوەشکرد، بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیە لە 13.2.2024 دانراوە و بڕیاربوو لە ماوەی 900 رۆژدا تەواو بکرێت، لەئێستاشدا تەنیا چەند بابەتێکی وەک رووناکی و دانانی هێماکانی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکە ماون، ئەوان تەواو ببن، رێگاکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.