"هێدى باژۆ"
هەفتەى سەلامەتى رێگەوبانە؛ لە هەڵەبجە رێکردنێک ئەنجامدرا
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
لە هەفتەى سەلامەتى رێگەوبان، هەڵەبجەییەکان بە مامۆستا و قوتابی و خەڵکى کاسب و فەرمانبەرەوە، رێککردنێکى بە کۆمەڵیان ئەنجامدا.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری بەوەکالەتى ھەڵەبجە یەکێک بوو لە بەشداربووانى رێککردنەکە، قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”ھێشتا کلتووری بەپێ رۆشتن لە ھەڵەبجەدا بوونی ماوە، کە ئەمەش گرنگە بۆ کەمکردنەوەی رووداوی ھاتوچۆ، و پاراستنی ژینگە”.
باوێن عەبدولرەحمان، خوێندکارە و لەسەر روومەتی نووسیویەتی ھێدی باژۆ، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”ئەمە وتەیەکە بە شۆفێر دەڵێت کە لەسەرخۆ و ھێواش ئۆتۆمبێل لێبخوڕە، ھەتا توشی رووداوی ھاتوچۆ نەبیت، و پەیامیش بۆ دایک و باوکم ئەوەیە، کە بە وریایەوە شۆفێری بکەن، ھەتا دوور بن لە رووداوی ھاتوچۆ و ژینگەش بپارێزن”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح