وهرزی كێڵان دهستیپێكرد
كهس گوێ به كێشهی جووتیارانی خورماتوو نادات
سیروان خورشید – خورماتوو
لەگەڵ هاتنی وەرزی کێڵان جووتیارانی سنووری خورماتوو دەستیان بە کێڵانی زەوییە کشتوکاڵیەکانیان کردووە، بەڵام جیاواز لە ساڵانی رابردوو وەرزی ئەمساڵ بە بێ ئومێدی و نیگەرانیەوە دەستپێدەکەن و دهڵێن، كێشهیان زۆره و كهس گوێیان پێنادات.
هەڵکەوت محەمەد، جووتیارێکی خورماتووه و بۆ مایکی 964 قسەی کرد، “ساڵانە رووبەڕوی دەیان کێشە و گرفت دەبینەوە، بێ ئەوەی کەس گوێی بۆ داواکاریەکانمان بگرێت و ئێستاش کە دەستمان بە کێڵانی زەوییەکانمان کردووە، هیچ دڵخۆش نین و تەنانەت کار گەیشتووەتە ئەوەی ئێستا نرخی بەرهەمی جۆ لە گەنم بەرزتر و گرانتر بێت، ئەمەش بارگرانییەکی زۆر گەورەی لەسەر شانمان دروست کردووە”.
وتیشی، پهیینی كیمیاییش گران بووه و كێشهی بازگهش ههموو ساڵێك دووباره دهبێتهوه و خراپتر دهبێت.
به قسهی ئهو جووتیاره، نرخی یەک تۆن گەنم نزیکەی 500 هەزار دینارە و نرخی یەک تۆن جۆ لە نێوان 700 بۆ یەک ملیۆن دینارە، بەو پێیەی رێژەی گەنم زۆر بووە و جۆ کەمترە و خەڵکی بۆ ئاژەڵ زیاتر دەیکڕن.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا