محەمەد عەبدول ناچێ بەلای گۆرانی هەڵپەرکێدا
“جلی کوردی بۆ قەل خۆرەکان جوانە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هەرچی گۆرانیەکانی محەمەد عەبدولە خەم و خەفەتە و دڵ دەکات بە ئاو، ناچێ بە لای شایی و هەڵپەرکێدا و بە دیلانی پەیامنێریش دەڵێ، ورگ زۆرە و خەریکەی چاکەتەکەشی لەبەر دادەکەنێ.
محەمەد عەبدول لە ئێستادا کار بۆ سێ بەرهەمی نوێ دەکات و بۆ 964 وتی، یەکێک لە بەرهەمەکان شێوازی ئۆرکێسترای هەیە و دووەمیان ستایلی مەقامە و فۆلکلۆری مامۆستا تایەر تۆفیقە، بێگومان بەرهەمێکی تایبەت بە خۆشم هەیە و بەمزوانە بە کلیپ یەکێکیان بڵاودەکەمەوە.
لەگەڵ دیلانی پەیامنێر دەمەتەقێیەکی خۆش دەکەن و محەمەد دەڵێ، تەنیا یەک دەست جلی کوردیم هەیە و ئەوەندەم لەبەرکردووە کاڵ بووەتەوە، بەڵام پێی وایە جلی کوردی لە زەعیف نایەت و بۆ ورگن و قەلخۆرەکان باشە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح