"ئەمریکا کەشتییەکی کردە ئامانج"

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دورگەی خارگ بیسترا

شۆڕش قادری

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دورگەی خارگ بیسترا و میدیای ئێرانیش دەڵێت، کەشتییەکی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە کراوەتە ئامانج.

کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دورگەی خارگی ئێران بیسترا، بەشێک لە میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن، کەشتییەکی نەوتهەڵگری بچووک بە موشەکی ئەمریکا پێکراوە.

ئاماژه بەوەشکراوە، هێرشەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

دورگەی خارگ بەدڵی ئابووری ئێران ناسراوە و زیاتر لە 90٪ـی نەوتی ئەو وڵاتەوە لەوێوە هەناردە دەکرێت، تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئێران هیچ لێدوانێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی وەشاندنی گورزی توندی لە ئێران کرد و وتی، رەنگە بەمزووانە هێرش بکەنە سەر شاخی قوڵینگ کە دەوترێ وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمیی تیایدا بنیاتنراوە.