تەنیا مەکینەکەی ماوەتەوە
بەنزینی تێکرد و سوتا
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی کەسنەزان هەولێر ئاگری گرت و بەتەواوی سوتا، هەر لەسەر شەقام هاولاتیان کۆمەکیان بۆ کۆکردەوە.
لافاو جافل، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە، باسی ساتی سوتانی ئۆتۆمبێلوکەی بۆ کردین و وتی، ” لە بەنزینخانە بەنزینم تێکرد و کەمێک رۆیشتم و لەپڕ ئاگر لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە هەڵسا، من تەنیا ئەوندەم پێکرا خۆم لە ئۆتۆمبێلەکە هەڵدەمە خوارەوە”.
شۆفێرانی رێگاکە هەر زوو قۆڵیان لێ هەڵماڵی و دەستیان بە کۆکردنەوەی کۆمەک کرد لەسەر شەقامەکە بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە.