لە گۆڕەکەى دەریدەهێننەوە

تەرمى هونەرمەند محەمەد عەباس دەگەڕێندرێتەوە هەرێمى کوردستان

964+

وریا فەتاح

هاوسەرى هونەرمەندى کۆچکردوو محەمەد عەباس لە پەیامێکدا رایگەیاند، پێنجشەممە تەرمى هاوسەرەکەى دەگەڕێننەوە بۆ کوردستان.

کە وەفاتی کرد لەبێ ئۆقرەییم تەنها شعوری ئەوەم پێ شکا بەخاکی بسپێرم، چونکە کەسم بەدەورەوە نەبوو

دواى ئەوەى دوێنێ هەینى، هونەرمەندى بەناوبانگى کورد محەمەد عەباس لە وڵاتى ئوردن کۆچى دوایى کرد و هەر لەوێ سپاردەى خاککرا، ئەمڕۆ نەریمان خان، هاوسەرى هونەرمەندەکە لە پەڕەى هونەرمەند محەمەد عەباس پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایکەیاند:سوپاس و پێزانینم بۆ هەموو دڵسۆزی و پەیام و سەرخۆشییەکان بۆ تەلەفۆنەکان کە نەمتوانیوە وەڵام بدەمەوە زۆر ببورن. هەر لێرەوە حەزئەکەم پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خۆم و یەک بەیەکی خزمان و هونەرمەندان و هاوڕێیان بکەم بەڕاستی (حەمەگیان) هەر هی من نەبوو بۆم دەرکەوت چەند خۆشەویستە لای هەموان.

“کە دوێنێ وەفاتی کرد لەبێ ئۆقرەییم تەنها شعوری ئەوەم پێ شکا بەخاکی بسپێرم، چونکە کەسم بەدەورەوە نەبوو”.

وەک باسى دەکات، نوسینگەى جێگرى سەرۆکى حکومەت پەیوەندییان پێوە کردووە کە هەر ئەمشەو لە خاکى غەریبى دەریدەکەن و لە ساردکەرەوە دایدەنێن، دواتر کە مامەڵەکانى هێنانەوەى تەواو دەکرێت، رۆژى پێنجشەممە دەیگەڕێننەوە بۆ کوردستان.

خێزانەکەى لە پەیامەکەیدا ئاشکراى کردووە کە پێى خۆشە لە شارى سلێمانى بەخاکى بسپێرن.

محەمەد عەباس بارام لە ساڵی 1952 لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵای کەرکووک لەدایک بووە، تا ئێستە نێزیکەی 30 گۆرانیی تۆمارکراوی هەیە، لە چەندان ئاهەنگ و فێستیڤاڵی هونەریی کوردی لە دەرەوەی کوردستان بەشداریی کردووە، لەڕووی موزیکەوە پیانۆژەنێکی بەتوان بوو و لە گۆرانیشدا بەبەرجەستەکردنی ستایلی ڕۆئاوایی لە شێوازی کوردی ناسراوە.

محەمەد عەباسی هونەرمەند کۆچی دوایی کرد 

محەمەد عەباسی هونەرمەند کۆچی دوایی کرد