تەمەنی پێنج ساڵە

دووەم مناڵی ئاگرەکەی گوندی قەڵاچۆغان گیانی لەدەستدا

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دووەم مناڵی ئاگرەکەی گوندی قەڵاچۆغانی سەر بە ناحیەی سێببران كە لەگەڵ چوار منداڵی دیكە سووتا بوون، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

سەید هاشم، ئامۆزای منداڵەکان بە 964ی وت “ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15.5.2025 دووەم منداڵ کە تەمەنی پێنج ساڵە گیانی لەدەستدا و بڕیارە کەمێکی دیکە تەرمەکەی ببەنەوە گوندی قەڵاچۆغان”.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 11.5.2025 دوو لە منداڵەکان نەخۆشخانەیان جێهێشت، بەڵام ئێوارەی ئەو رۆژە منداڵێکیان كە تەمەن چوار ساڵانە گیانی لەدەستدا و لە ئێستادا تەنها یەک منداڵ لە نەخۆشخانە ماوە و چارەسەر دەکرێت.

رۆژی 7.5.2025 لەکاتێکدا ئەو پێنج منداڵە یارییان بە فوم و چەرخ كرد ئاگرێک کەوتەوە و سووتان، هەر ئەو رۆژە سەید هاشم، كە كەسوكاری ئەو منداڵانەیە، بە 964ـى وتبوو، منداڵەکان لە ژوورەوە یاریان بە چەرخ و فۆم کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە و هەر پێنجیان بریندار بوون.

باسی لەوەش کردبوو، تەمەنی منداڵەکان لە نێوان دوو بۆ هەشت ساڵاندایە، دووانیان کچن و سێ کوڕن و هەموویان خزمی یەکترن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

یەكێک لە منداڵە بریندارەکانی گوندی قەڵاچۆغان گیانی لە...

یەكێک لە منداڵە بریندارەکانی گوندی قەڵاچۆغان گیانی لەدەست دا

پێنج منداڵ لە کۆمەڵگەی سێبیران سووتان

پێنج منداڵ لە کۆمەڵگەی سێبیران سووتان