"پێشینەی تاوانی هەیە"

لە سەیدسادق دزێک گیرا کە لەلایەن دادگای هەولێرەوە داواکراو بووە

964+

شۆڕش قادری

لە سەیدسادق دزێک دەستگیرکرا کە پێشینەی تاوانی هەیە و لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر داواکراو بووە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە، بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان گەیشتووەتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکردووە و توانراوە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە، تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار بەناوی (ئـ، ر، م) و لەدایکبووی 1981 پێشینەی تاوانی هەیە و  دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان رادەستی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزینی دەرمان دەستگیر کرا

لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزینی دەرمان دەستگیر کرا

لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزیکردن دەستگیر کرد

لە سەیدسادق کەسێک لەسەر دزیکردن دەستگیر کرد