ئەم ئێوارەیە

کلاسیکۆى برینەکان

964+

وریا فەتاح

بارسێلۆناى بریندار و ریال مەدریدى داخ لەدڵ، 5:15 خولەکى ئێوارەى ئەمڕۆ، دواین کلاسیکۆى ئەم وەزرە ئەنجام دەدەن، کە کلاسیکۆیەک دەبێت بە تامى یارى کۆتایى، چونکە تاڕادەیەکى زۆر نازناوەکە یەکلایى دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەموو چاوەکانى جیهان لەسەر یاریگەى مۆنجۆیک دەبن، ئەوەش ئەو کاتەى ریاڵ دەبێتە میوانى بارسا، 70 هەزار هاندەرى ناو یاریگا و ملیۆنان هاندەر لە دەرەوە بە دیار شاشەکانەوە، 90 خولەک سەیرى جوڵەکانى کلاسیکۆ دەکەن.

بارسێلۆنا هێشتا بەنجى دۆڕاندنى چامپیۆنسلیگ بەرینەداوە و ریالیش لەم وەرزەدا بارساى لێبووە بە گرێکوێرە و سێ یارى پێ دۆڕاندووە، هەر بۆیە ناومان ناوە “کلاسیکۆى برینەکان”، بردنەدنەوە بۆ یەکێکیان دەبێتە تیمار و بۆ ئەوەى تر برینەکە قوڵ دەبێتەوە.

یارییەکە بۆ هەردوو یانە قورسایى و تایبەتمەندى خۆى هەیە، بۆ بارسا بردنەوە ماناى بردنەوەى لالیگایە وسارێژبوونی ئەو شکستەیە کە بەرامبەر ئینتەر تووشى بوو، بۆ ریاڵ یارى تۆڵەیە و دەیەوێت برینەکانى بارسا قوڵ بکاتەوە و تۆڵەى سێ کلاسیکۆى رابردووشى لێ بکاتەوە و کێبڕکێى لالیگا درێژە پێبدات.

بارسا و ریال تا ئەم ساتە 34 هەفتەى خولى ئیسپانیایان بەڕێکردووە، بارسا 79 خاڵ و ریال 75 خاڵى کۆکردووەتەوە.

خاڵى لاوازى بارسا لەم یارییە، هیلاکى جەستەیى و دەروون شکستییە، چونکە کاتێک لە چامپیۆنسلیگ کرانە دەروە 120 خولەک بەرامبەر ئینتەر یارى کرد ئەمەش لەڕووى جەستەیى و دەروونییەوە بلوگرانای خستە دۆخێکى ناجێگیرەوە، هەرچى ریاڵە حاڵى لە بارسا باشتر نییە، چونکە هەم پێکانى یاریزانەکانى و بەتایبەت هێڵى بەرگرییەکەى هەم ئەو دۆخە دەروونییەى ئەم وەرزە بەرامبەر بارسا تووشى بووە، هەموو ئەمانە پێمان دەڵێن، کلاسیکۆیەکى بریندار، بۆ تۆڵە دەجەنگێت.

پیاوى کارتە سوورەکان ناوبژیوانى کلاسیکۆیە، چارەنووسى ...

پیاوى کارتە سوورەکان ناوبژیوانى کلاسیکۆیە، چارەنووسى بەڕازیلیش کەوتووەتە دەستى نەیمار