هەڤاڵ ماڵەکەی کردووە بە ستۆدیۆی رادیۆیەکە

هەشت ساڵە نابیناکانی گەرمیان رادیۆیەک بەڕێوە دەبەن

964+
میلاد جەلال – کەلار
هەڤاڵ و هاوڕێکانی کە هەموویان بەڕێژەی 100% نابینان، جگە لەوەش خاوەن پێداویستی تایبەتن، ماوەی هەشت ساڵە رادیۆیەکیان بەناوی “گزنگ” دامەزراندووە، سەرجەم کارەکانی رادیۆکە لەرووی هونەری و پێشکەشکارییەوە خۆیان ئەنجامی دەدەن.

هەڤاڵ، ژووری میوانی ماڵەکەی خۆی کردووە بە ئۆفیسی رادیۆیەکە و وەک خۆیان دەڵێن پەخشەکەشی رۆژانە لەکاتژمێر هەشتی بەیانی تاوەکو بانگی مەغریبە، هەر لەو ژوورەدا بەرنامەکان پەخشدەکرێت و میوانیش بەشداری بەرنامەکان دەکات.

پێداچوونەوەی: فەرمان سادق