مێژووی رادیۆ کوردییەکان لە رۆژی جیهانیی رادیۆدا

+964
فەهمی نەبی
لەرۆژێکی سەرمای مانگی شوباتی ساڵی 1920 دەنگی مۆسیقای ئەو قەوانانە بیستران، کە ئەندازیارانی کۆمپانیای بیستبێرگ تاقیان دەکردەوە، ئەو ماڵانەی ئامێری وەرگرتنی شەپۆلەکانی دەنگیان هەبوو، دەنگی مۆسیقاکەیان بیست، داوایان لە کۆمپانیاکە کرد دەستوبرد بکەن، تا ماوەی پەخشی موسیقاکان زیادبکەن.
دواتر کۆمپانیاکە یەکەم وێستگەی رادیۆیی خۆی لە ساڵی 1920 دانا، ئەو رۆژە بوو بە یەکەم دەستپێکی بڵاوکردنەوەی پەخشی رادیۆیی.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، 13ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی رادیۆ لە جیهان ناساندووە.