دراوی عێراقی لە جۆری 25 هەزار دیناری - وێنە: 964
"بە قاچاخ بردراوەتە دەرەوە"
عێراق نیو ملیار دۆلاری بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی گەڕاندووەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ماوەی ساڵی 2024، زیاتر لە نیو ملیار دۆلار پارەی قاچاخ گەڕێندراوەتەوە بۆ حكومەتی عێراق، ئەم ئاماری کاری دەستەی نەزاهە و سەرۆکەکەیان دەڵێت، بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
ئەمڕۆ شەممە 10.5.2025، محەمەد عەلی لامی، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق سەبارەت بەو بڕە پارەیەی، كە لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە قاچاغ براوەتە دەرەوە و دواتر قسە بۆ میدیا خۆجێیەکانی عێراق کرد.
لامی وتی، حكومەت هەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كردووەتە پێشەنگی بەرنامەی كارەكانییەوە، هەوڵەكانی حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری بەشداربوون لە گەڕانەوە پارەی بە قاچاخ.
بە قسەی سەرۆکی دەستەکە، عێراق سەركەوتوو بووە لە گەڕانەوەی زیاتر لە نیو ملیار دۆلار، كە لە ماوەی ساڵی 2024، کە بە قاچاخ براوەتە دەرەوەی وڵاتەکە، وتیشی، ئێمە پاداشت پێشكەش بەو كەسانە دەكەین، كە هاوكارن لە ئاشكراكردنی دۆسێیەكانی گەندەڵی.