هەریەكەی حەوت هەزار دیناریش بدەن

خشتەی كارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بۆ جەژن راگەیاندرا

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكان راگەیاند، خشتەی رۆژانی جەژنی رەمەزانیان داناوە بۆ كارەبای مۆلیدە، وتیشی، هەر ماڵەی دەبێت حەوت هەزار دیناری دیكە بدەن.

نەبەز مەجید ئەمڕۆ چوارشەممە 18.3.2026 بە 964ی وت، “بەپێی خشتەكە یەکەم رۆژی جەژن لە کاتژمێر 5:00 بەیانی بۆ 1:00ی شەو (کاتێک کارەبای نیشتمانی نەبوو) كارەبا دەدرێت، رۆژانی دووەم و سێیەمیش 10ی بەیانی بۆ 1:00ی شەو كارەبا دەدرێت.

وتیشی، لە سبەینێوە هەر ماڵێک بۆ یەک ئەمپێر بڕی حەوت هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، ئەمەش بۆ 120 کاتژمێر کارکردنی نوێی مۆلیدەکانە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا