دیمەنێکی خۆڵبارین
لە عێراق قرچەى گەرمایە
ئەم دوو رۆژە باران نابارێت؛ بەڵام تۆزێکى سووک لە هەوادا بوونى دەبێت
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، ئەم دوو رۆژە باران نابارێت، بەڵام تۆزێکى سووک بوونى دەبێت و سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور دەبێت.
کەشناسى هەرێم، پێشبینییەکانى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە، بەم پێیە ئەمڕۆ شەممە، بە گشتی ئاسمای هەرێم ساماڵ دەبێت لە گەڵ بوونی تۆزیکی سووک لە هەوادا، پلەکانى گەرماش هاوشێوەى دوێنێ دەبێت.
وەک ئەوەى پێشبینى کراوەـ سبەینێ یەکشەممە، لە دوانیوەڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ یەکشەممە بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :24 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی
هەرچى دەستەى کەشناسى عێراقە، پێشبینى کردووە، سبەینێ یەکشەممە کەشوهەوا لەسەرتاسەرى وڵات روون دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى هەرێم و ناوەڕاست بارانى پەرشوبڵاو بوونى دەبێت.
پلەکانى گەرماش لە شارەکانى عێراق ئەوەندە بەرزن، هاوینێکى تەواوە و چرقەى گەرمایە، بۆنمونە لە بەسرە 44 پلەى سێلیزییە و لە لە بەغدا و کەربەلا و نەجەف و دیوانیەش 42 پلە.