خەتەر لە تەمەنی 43 ساڵی کۆچی دوایی کرد
964+
پەری ساڵح
راپەڕی کوردی – ئەڵمانی ژیوار حاجەجی ناسراو بە خەتەر لە تەمەنی 43 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی نوسیویەتی: شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی خەتەر لە شاری بەرلین کۆچی دوایی کردووە، تا ئێستا هۆکاری گیانلەدەستدانی نازاندرێت.
خەتەر ساڵی 1982 لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ناوی تەواوی “ژیوار حیجابی”یە، منداڵ بووە کە لەگەڵ کەسوکارەکەی چوونەتە ئەڵمانی، راپەکانی بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەکردەوە، لە یەکێک لە گۆرانییەکان لەگەڵ نەڤید زەردی بەناوی بایدە پێکەوە گۆرانی دەڵێن.