دیمهنێكی دواى تهواوكۆدنى بیرهكه ... وێنه: بهڕێوهبهرایهتى سهرچاوهكانى ئاوى راپهڕین.
خەریکە وشک دەبن
نزیکەى 5 هەزار و 500 بیر نیوەى ئاوى هەرێم دابین دەکەن
964+
وریا فەتاح
ئاوى ژێرزەوى 50%ـى ئاوى ماڵان لە هەرێمى کوردستان دابین دەکات، بەڵام بەهۆى کەمبارانى و دابەزینى ئاستى ئاوى ژێرزەوى، بیرەکان خەریکە بەرەو وشکبوون دەچن.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەرى ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتى شارەوانى رایگەیاند، ساڵ لەدواى ساڵ کاریگەرى کەمبوونەوەى باران لەسەر ئاوى ژێرزەوى دەردەکەوێت، بەشێوەیەک کانى و بیرەکان ژمارەیەکى زۆریان وشکبوون.
“لە سنوورى هەولێر ساڵانى هەشتاکان، بیرەکان بەقوڵی 100 بۆ 120 مەتر لێدەدران، ئێستا لە هەمان شوێنی هەولێر بیرەکان ئاستی ئاویان 350 بۆ 400 مەترە، قوڵی بیرەکانیش بە نزیکەی 500 تا 550 مەتر لێدەدرێت، لە قوشتەپە ساڵانی هەشتاکان ئاستی ئاو لە 30 بۆ 40 مەتر بووە، ئێستا لە هەمان شوێن بیر بە قوڵی 700 بۆ 750 مەتر لێدەدرێت، ئاستی ئاویش تاکوو 500 مەتر ڕۆچووە لەو ناوچەیە”، ئارى ئەحمەد واى وتووە.
ئاشکراشى کردووە، لە هەرێمى کوردستان 5 هەزار و 470 بیر ئاوى پاکى 50%ـى هاوڵاتیان دابین دەکەنز