رێكخراوی پەیامنێران:

“هێزە ئەمنییەكان و فەرمانگەی میدیا و زانیاری پێشێلكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان دەكەن”

ئەرسەلان عەبدوڵا

رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، لە رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریدا دەڵێت: ئاماری پێشێلكارییەكان روو لە زیادبوونن.

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەنووسییە لە جیهان، رێكخراوی پەیامنێرانیش ئاماری چوار مانگی رابردووی پێشێلكارییەكانی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەكەن، پێشیلكارییه‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوردستان به‌ پلەی یه‌كه‌م دێت، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌‌كانی حكومه‌تیش بە پلەى دووەم دێن، بەهۆی جیاکاریی و پێنەدانی زانیاری بە زۆربەى دەزگاکانی راگەیاندن.

ئامارەكانی چوار مانگی ئەمساڵ (2025) بەم جۆرەن:

پێشیلكاری به‌رامبه‌ر به ‌رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامدراوه‌ به‌مشێوه‌یه‌یە:

پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ( 14) ده‌زگایی میدیایی

پێشێلكاری به‌رامبه‌ر (31)رۆژنامەنووس

(9) رۆژنامه‌نووس به‌ هۆی گازی فرمێسکڕێژ ته‌ندروستیان تێكچوو، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران

(1) هه‌ڵكوتانه‌ سه‌رده‌زگای میدیایی

( 4) تیمی ده‌زگایی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانەوە لە بازگه‌ی دیگه‌ڵه‌ رێگریان لێكرا بگه‌ڕێنه‌وه‌ شاری هه‌ولێر

(6) رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركران

(11) رێگەنه‌دان به‌ رووماڵكردن.