نرخی نەوت دابەزى

+964
فەرهاد حەسەن – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە خواست لەسەر نەوتی خاو لە جیهاندا دابەزی و هۆكاره‌كه‌شی بۆ نیگەرانیی بازرگانان لە بارەی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و سستبوونی ئابووریی جیهان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 0.89 دۆلار دابەزی و گه‌یشته‌ 85.50 دۆلار.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی سووکی تێکساس 0.91 سه‌نت دابەزی كه‌ ده‌كاته‌ 1.14%ـی بەهاکەی و گه‌یشته‌ 78.81 دۆلار.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى لێدوانی حکومەتی رووسیا، کە دوێنێ یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند، لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە وڵاتەکەیان هەناردەکردنی نەوت رۆژانە 500 هەزار بەرمیل کەم دەکاتەوە، ئه‌مەش نرخی نەوتی بەرز کردەوە، بەڵام ئەمڕۆ کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارە کەمبوونەتەوە و ئێستا بازرگانان نیگەرانن لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، کە ئەگەری هەیە بەهۆی مەترسی سستبوونی ئابووری جیهانەوە رووبدات.

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینیی كردبوو، كه‌ نیوه‌ی گه‌شه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وتی جیهانی ئه‌مساڵ له‌ چینه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها خواستیش له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌ی جێت له‌ زیادبووندایه‌.