خواستی چین نرخى نه‌وتی به‌رز کردوه
+964
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19 كانوونى یه‌كه‌م، نرخی بەرمیلێک نه‌وت یەک دۆلارى چووه‌سه‌ر، هۆكاى سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه خواستى وڵاتى چینه بۆ به‌كارهێنانى زیاترى نه‌وت.
به‌پێی زانیاریی له‌بازاڕه‌كانى نه‌وتى جیهان، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور یەک دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمه‌ریکا یەک دۆلار بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەفتەی رابردوو بەهۆی نیگەرانی لە سستبوونی ئابووریی جیهان، نرخی نەوت نزیکەی 2 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.