گوندی ئالانه
ئەسپێک بەڕەڵڵا بووە خۆی کردووه بە پرسەیەکی ژناندا
964+
ئاكام غه‌فور
لە گوندی ئالانەی سه‌ر به قه‌زای خه‌لیفان، ئەسپێک بەڕەڵڵا بووە و خۆی کردووە بە ناو پرسەیەکی ژناندا، به‌م هۆیه‌وه چوار کەسی بریندار کردووە، کە یەکێکیان برینی سەختە، هه‌روه‌ها خۆی کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکیش.
بەڕێوەبەری کارگێریی نەخۆشخانەی خەلیفان کاروان سرێشمەيی، بۆ 964 وتی، لە رووداوەكه‌دا سێ ژن بە برینداری گەیندراونەتە نەخۆشخانەکەمان، کە برین لە جەستەیان هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەسپەکە بەسەریان کەوتووە.
وتیشی، دوو کەسیان تەندروستیان باشە، بەڵام یەکێکیان چەند پەراسویەک و ددانی شکاوە بەهۆی سەختی برینەکەی، بۆیه به‌ره‌و نەخۆشخانەی ئاشتی به‌ڕێی ده‌كه‌ین لە سۆران.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا